بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

دوو یانەی سعودی مانێ ـیان دەوێت

یاریگا –

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەکێکە لەو ناوە دیارانەی کە کاندید کراوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی رۆشەنی سعودی یاری بکات.

هێرشبەرە سەنیگالییەكە وەرزی رابردوو ریزەكانی لیڤەرپوولی بەرەو بایرن میونشن جێهێشت.

لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە مانێ بە كاتێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی و نەیتوانی خۆی بۆ یانەكە بسەلمێنێت.

رۆژنامەی (الشرق الأوسط)ی سعودی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی نێوان مانێ و ئەهلی گەیشتووەتە قۆناخێکی زۆر پێشکەوتوو، ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشبەرە سەنیگالییەکە رەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا نوێنەرایەتی یانە سعودیەكە بکات، و بڕیارە یانەكە دەست بە دانوستانەکان بکات لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ئەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.

لەلایەكەی دیكەوە و بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی الریاضية یانەی نەسڕی سعودی لە مانگی ئایارەوە لە گفتۆگۆدان لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە و گڵۆپی سەوزیان لەو یانەیەوە وەرگرتووە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی سادیۆ مانێ و ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بدەن كە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەداوای دەكەن.

وە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەحمەد ئەلغامدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەسڕ، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بیۆرن بێزیمەری ئەڵمانی، بریکاری بازرگانی سەنیگالی، لە شاری مایۆرکای ئیسپانیا ئەنجامدا بە مەبەستی ئاشنابوون بە داواکارییەکانی یاریزانە وەك ئامادەکارییەك بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەموو لایەنەکان و یەکلاییکردنەوەی تەواوی گرێبەستەکە.

سادیۆ مانێ بە درێسی بایرن میونشن

مانێ لەگەڵ بایرن 25 یاری لە بۆندسلیگا كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button