ئینگلتەرا

ئاوبامێیانگ دەیەوێت چێڵسی جێبێڵێت

یاریگا

پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە و یانەی ئۆڵمپیک مارسێی فەرەنساش بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسیەکە ئارەزووی گواستنەوەی پیێر ئیمریک ئاوبامێیانگ دەکات و پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو یانەکە بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکات.

ئۆبامێیانگ کە گرێبەستی ساڵێکی دیکەی لەگەڵ چێڵسی هەیە، لە لیستی دەرچوونی یانەکەیدایە، گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوام بووە بۆ دۆزینەوەی باشترین چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بەو هاوکارییەکەی نێوانیان.

ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی پێشتر بڵاویکردبووەوە، یانەی چێڵسی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دستبەرداربوون لە ئۆبامێیانگ بە یانەکانی سعودیە دەکات.  هەروەها بلوز داوای لەو یاریزانە کردووە تا 17ـی تەمموز چارەنوسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button