سعودیەگرنگترین

کریستیانۆ جارێکی دیکە ناوی چووە کتێبی گینسەوە

یاریگا-

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسری سعودی جارێکی دیکە ریکۆردێکی گینسی تۆمارکرد.

بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2017 وە، کریستیانۆ لە پلەی یەکەمی لیستی وەرزشوانانی جیهانی فۆربێسدایە کە زۆرترین مووچەی هەیە و نازناوی پێوانەیی جیهانی گینسی بەدەستهێنا، وەک خاوەنی بەرزترین داهاتی ساڵانەی وەرزشوانێک لە 2023 دا.

رۆناڵدۆ لە دوانزە مانگی ڕابردوودا بڕی 136 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەمەش ریکۆردەکەی مێسی ساڵی پاری شکاند کە 130 ملیۆن دۆلار بوو.

ئەو داهاتەی کریستیانۆ تەنیا 46 ملیۆنی لە نێو یاریگا بەدەست هێناوە، بری 90 ملیۆنەکەی دیکەی لە دەرەوەی یاریگا و ریکلام کۆکردوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button