بازاڕی گواستنه‌وه‌

ناڤاس و دی خیا لە تورکیا داواکراون

یاریگا –

یانەی فەنەرباچێ بۆ زیاتر خاوێن راگرتنی هێلی گۆڵەکەی کەیلۆر ناڤاس و دەیڤد دیخیا دەکاتە ئامانج.

رەنگە داهاتووی کەیلۆر ناڤاس لە خولی تۆپی پێی تورکیادا بێت. ئەگەر لویس ئێنریکی نەیخاتە نێو پلانەکانییەوە، ئەوا گۆڵپارێزی پێشووی ریاڵ کۆستاریکا دەتوانێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.

لە وەرزی 2022-2023 بە خواستن لە یانەی نۆتینگام فۆڕێست یاری کرد و لەو کاتەوە فەنەرباچێ گرنگی بەو گۆڵپارێزە دەدات. هەروەک میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە، فەنرباچێ ئۆفەرێکی باشی پێشکەش بە پاریس سانجێرمان و خودی یاریزانەکە کردووە.

لە لایەکی ترەوە لە هەواڵەکانی تورکیا ناوی دەیڤید دێخیا زیاتر و زیاتر باس دەکرێت. هەروەها فەنرباچێ چاودێری گۆڵپارێزی پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد دەکات. بەڵام پێدەچێت گواستنەوەکە ئاڵۆز بێت، چونکە نرخی داواکراوی دیخیا زیاترە لەوەی کە یانە تورکیەکە لە توانایدایە. بەم بۆنەیە گواستنەوەی ناڤاس بۆ یانە تورکیەکە نزیکترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button