ئیسپانیاگرنگترین

دانی سیبایۆس توشی پێکان بوو

یاریگا –

دانی سیبایۆسی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید، لە مەشقەکانی ئەمڕۆ تووشی پێکان بووە.

پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، دانی سیبایۆس، لە مەشقەکانی ئەمڕۆ توشی پێکان بووە، پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە، دەرکەوتووە لە ماسولکەکانی رانیدا توشی پێکان بووە.

یانە ئیسپانییەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە 26 ساڵانییەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام پێگەی ئەتڵەتیک پێشبینی دەکات نوبراو بۆ ماوەی مانگ و نیوێک لە یاریکردن داببڕێت.

بەهۆی ئەم پێکانە یاریزانەکە ناتوانێت لەگەڵ تیپەکەی گەشت بکات بۆ ئەمریکا، کە بڕیارە لە 20 ئەم مانگە تیپەکە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێ بکەوێت، لەوێش چەند یارییەکی ئامادەکاریی ئەنجامدەدەن.

هەر بەهۆی ئەو پێکانە دانی بێبەش دەبێت لە چوار یاری ئامادەکاری یانەکە بەرامبەر بە یانەکانی ئەیسی میلان، مانچێستەر یونایتد، بارسیلۆنا  و یوڤێنتوس.

جیا لە یارییە ئامادەکارییەکان ناوبراو لە سێ یاری فەرمی وەرزی نوێی لالیگا بەرامبەر بە یانەکانی ئاتلێتیک بلباو، ئەلمیریا و سێلتا ڤیگۆ بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button