بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

سێرجی میلینکۆڤیچ پەیوەندی بە یانەیەکی سعودیەوە کرد

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی ئامادەکاری بۆ پشکنینە پزیشکییەکانی سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچ دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە دوای پشکینەنەکان راستەوخۆ گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

یانەی هیلال بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی گوستاڤۆ کیار، پەیوەندی بە سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچ ئەستێرەی لازیۆ کرد. ئەم یاریزانە کە خولیای یاری کردنی لە یانەکانی تری وەک ئینتەرمیلان و یۆڤێنتوس هەبوو، بەهۆی ئەو ئۆفەرە داراییە بەرچاوەی کە هیلال پێشکەشی کردووە، ناچار بووە ئۆفەرەکەیان قبوڵ بکات و روو لە خوولی تۆپی پێی سعودیە بکات.

شەوی رابردوو هەواڵی رێککەوتنی نێوان هیلالی سعودیە و لازیۆ بۆ گواستنەوەی میلینکۆڤیچ ساڤیچ بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بڵاوکرایەوە.

فاریزیۆ رۆمانۆ لە تویتێکدا کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، باسی لە وردەکارییە نوێیەکانی ئەم گواستنەوەیە گەورەیە کرد، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پێویستە چاوەڕێی ناساندنی فەرمی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئیتاڵیا بە درێسی هیلالەوە بین.

یاریزانە سربییەکە بڕیارە بەم زووانە بچێتە سعودیە و گرێبەستەکەی واژۆ بکات دوای دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان و ئەنجامدانی رێککەوتنە کۆتاییەکان. بەشێک لەم پرۆسەیە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button