بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان گۆڵپارێزێکی نوێ دەگوازێتەوە

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت گۆڵپارێزێک وەک یەدەگی دوناروما بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان بە نیازە هوگۆ لۆرێسی فەڕەنسی، وەک یەدەگی جیجی دونارومای ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی.

هەرچەندە کەیلۆر ناڤاس ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست کۆتایی هاتووە و گەڕاوەتەوە پاریس، بەڵام لە یانەکە بەردەوام نابێت، بەم زووانە رۆیشتنی رادەگەیەنرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش یانە فەڕەنسییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت، بەپێی رۆژنامە فەڕينسیەکە، سانجێرمان، کاپتنەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسای بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشان کردووە.

لۆرێس لە هاوینی 2012 لە لیۆنی فەڕەنسییەوە بە بڕی 12.60 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە تۆتنهامی ئینگلیزی، گۆڵپارێزە تەمەن 36 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەت کۆتایی دێت، بەڵام لەم هاوینە ماڵئاوایی لە یانە لەندەنییەکە دەکات.

لۆرێس بە درێسی تۆتنهام 447 یاری کردووە، 508 جار تۆڕی گۆڵەکەی هەژێنراوە، لە 151 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button