ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا –

راهێنەری یانەی یۆڤێنتوس یارییەکەی عەبدولسەمەد زەلزولی بەدڵ بوو و بەڕێوەبەرانی یانەی یۆڤانتۆسی رازی کردووە کە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی بارسێلۆنا بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی توتۆمێرکاتۆ، یانەی یۆڤێنتوس خواستی خۆی بۆ بارسێلۆنا دەربڕیوە بۆ کڕینی عەبدولسەمەد زەلزولی. بەگوێرەی ئەم ماڵپەڕە، یۆڤی گەشبینە بەوەی کە دەتوانێت عەبدۆ بباتە رێزەکانی یانەکەی بە پێدانی نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆ.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری بیانکۆنێری لە چەند مانگی رابردوودا چاودێری عەبدۆی کردووە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە تیپەکەی خۆی دا یاری بکات.

لەلایەکی ترەوە، چاڤی هێرناندێز بەنیازە لە یارییەکانی پێش وەرزدا هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانە مەغریبییە تەمەن 21 ساڵەکە بکات و لە کۆتاییدا بڕیار دەدات کە ئایا دەتوانێت لە تیپی یەکەم دا یاری پێبکات یاخود نا.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بارسێلۆنا لە ئێستادا بڕیار نییە وەڵامی یۆڤێنتوس بداتەوە، بەڵام ئەگەر لە رووی داراییەوە تیپەکە ڕووبەڕووی کێشەیەک ببێتەوە، پێدەچێت ئەو ئۆفەرە 15 ملیۆنە قبوڵ بکات.

عەبدۆ وەرزی رابردوو بە خواستن لەگەڵ ئۆساسۆنا زۆر باش درەوشایەوە. بەم دواییە پاڵەوانێتی ئەفریقای لەگەڵ تیپی خوار 23 ساڵانی مەغریب وەک کاپتن بەدەستهێنا و پشکی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button