ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا باسی هۆکاری دوورخستنەوەی دێ بروین دەکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مان سیتی باس لە هۆکاری یارینەکردن بە کێڤن دی بروین دەکات لە سەرەتای یارییەکەدا پاش شكستەکەی شەوی رابردوویان.

ستیزن لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا، دۆڕا بە تۆتنهام هۆتسپێرز. یەکێک لەو رەخنانەی روبەرووی راهێنەرە ئیسپانییەکە بووەوە یاریکردن بوو بە کێڤن دی بروین لە کۆتا دوو خولەکدا.

گواردیۆلا لەوبارەیەوە وتی “بڕیارم دا بە دوو ناوەڕاستکاری دواوە یاری بکەم تاوەکو ناوەڕاستی یاریگامان بەهێزتربێت و یاریزانی دیکەمان هەبوو لەڕووی بەرگرییەوە باشتربێت، دەشزانم ئەم بڕیارە قورس بوو بۆ دێ بروین بەڵام بڕیارێکی تەکنیکی بوو”.

سەبارەت بە یارییەکەش وتی “یارییەکی باش بوو، بە ئاستێکی بەرز یاریمان کرد و زۆربەی کاتەکان کۆنترۆڵمان کردبوو، لەم پاڵەوانێتییە گەورانەدا دەبێت ئامادەبیت لەم بارودۆخانەدا بژیت و زاڵ بیت بەسەریدا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button