ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەیامی تێن هاخ لەسەر رۆیشتنی دی خیا

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە رۆیشتنی دەیڤید دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەكەی دەكات.

بەشێوەیەكی فەرمی دی خیا رۆیشتنی لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد راگەیاند.

راهێنەرە هۆڵەندیەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكە ووتی: ژمارەی یارییەكانی لەم ساڵانەدا پێوویستی بە كوالێتی وكەسایەتییە كی گەورە هەیە، بەتایبەت وەك گۆڵپارێزێك، پێگەیەك كە هەمیشە دیار دەبیت.

بەردەوام بوو ووتی: بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ هەموو ساڵێک لەلایەن هاندەران و هاوڕێکانیەوە بەهای دی خیا دەردەخات کە وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی شەیتانە سوورەكان ووتیشی: من سوپاسی دەكەم كە وەرزی رابردوو لە 25 یارییدا یۆڕی گۆڵەكەی بو خاوێنی هێشتەوە، هەروەها بەشداریكردنی لە سەرجەم یارییەكاندا لە ماوەی یەكەم ساڵم لە یانەكەدا.

لە كۆتایشدا ووتی: سەرجەم یاریزانان و ستافەكە هیوای سەركەوتن بۆ دی خیا دەخوازن لە قۆناخی نوێی ژیانیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button