خولهکانی دیکە
زانیاری نوێ لەسەر دۆخی ڤان دێر سار
ئیدوین ڤان دێر سار هێشتا لەژێر چاودێری چڕدایە پاش تووشبوونی بە خوێنبەربوونی مێشک و خێزانەکەشی زانیاری نوێ دەخاتە روو.
گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی هۆڵەندا ومانچێستەر یونایتد لەناکاو تووشی ئەو نەخۆشییە هاتووە و مەترسی راستەقینە لەسەر ژیانی هەبوو. ئەمڕۆ یانەی ئەجاکس لەسەر زاری ئانێماریای هاوسەری ئێدوین، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
ئێدوین ڤان دەر سار هێشتا لە چاودێڕی چڕدایە. هەرچەندە دۆخی جێگیربووە بەڵام هێشتا مەترسی لەسەرە. خێزانی ڤان دەر سار و یانەی ئەجاکس سوپاسگوزارن بۆ ئەو هەموو نامەی هەواڵ پرسین و خۆشەویستییەی پێیان گەیشتووە بۆ ناوبراو.
گۆڵپارێزە مێژووییەکە تاوەکو مانگی پێنج بەڕێوبەری گشتی ئەجاکس بوو بەڵام وازی لە پۆستەکەی هێنا و لە پشوودابوو.