تێنس

ئالکاراز گەیشتە قۆناغی چوارەمی ویمبڵدۆن

یاریگا

کارلۆس ئالکاراز بە بردنەوەی لە نیکۆلاس گاری بلیتی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا.

لە بەردەوامی قۆناغی سێیەمی تێنسی ویمبڵدۆن، کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی لاوی ئیسپانی و پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی نیکۆلاس گاری، تێنسزانی چیلیایی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ سێت بەرامبەر سیتێک بباتەوە.

سەرەتا سێتی یەکەم تێنسزانە ئیسپانیەکە توانی بە ئەنجامی شەش سێ ئەم سێتە بباتەوە، پاشان سێتی دووەم تێنسزانە چیلیاییەکە بوو توانی ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە.

ئالکاراز دوای دۆڕانی لە سێتی دووە، توانی لە دوو سێتی لەسەر یەک قەرەبوو بکات و ئەو دوو سێتەشی بە ئەنجامی شەش سێ و حەوت پێنج بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم و لەم قۆناغەش رووبەڕووی براوەی نێوان ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی و بێرتینی ئیتاڵی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button