ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی دەیڤد دی خیا، ماڵئاوایی لە مانچێستەر یونایتد کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی دەیڤد دی خیای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد رۆیشتنی خۆی لە یانەکەی راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە پەڕەی فەرمی خۆی پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاویکردەوە و نوسیوییەتی:

تەنیا دەمەوێت ئەم پەیامە ماڵئاواییە بۆ هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بنێرم.

سوپاس و پێزانینی بێپایانم بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە لە 12 ساڵی ڕابردوودا بۆ منتان هەبووە. لەو کاتەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ئازیز منی هێنایە ئەم یانەیە دەستکەوتێکی زۆرمان بەیەکەوە بەدەستهێناوە.
هەر جارێک ئەم درێسەم دەپۆشی شانازییەکی باوەڕپێنەکراوم بەخۆمەوە دەکرد، بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم دامەزراوەیە، یاریکردن بۆ گەورەترین یانەی جیهان شەرەفێکە تەنیا بە چەند یاریزانێکی تۆپی پێی بەبەخت بەخشراوە.

لەوەتەی هاتوومەتە ئەم یانەیە، بە قۆناغێکی لەبیرنەکراو و سەرکەوتوودا تێپەڕیووم. کاتێک وەک کوڕێکی لاو مەدریدم بەجێهێشت، پێموانەبوو بەیەکەوە ئەم هەموو سەرکەوتنە بەدەستدەهێنین.

ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئالنگارییەکی نوێ بکەم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆم بسەلمێنم لە شوێنێکی دیکەدا.

مانچستەر بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.

بەپێی میدیا جیهانییەکان شەیتانە سوورەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی ئینتەر میلان، ئۆنانا وەک شوێنگرەوەی دی خیا بووە بە گۆڵپارێزی نوێی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button