ئیتاڵیا

میلان هەوڵی بەدەستهێنانی مەهدی تاریمی دەدات

یاریگا –

ئەگەری پەیوەندیکردنی مەهدی تاریمی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا بۆ یانەی میلان، بابەتێکە کە جارێکی دیکە لەلایەن گازێتا دیلۆ سپۆرتەوە باسکرایەوە.

دوای راپۆرتی ئەم بڵاوکراوە بەناوبانگە ئیتاڵییە سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی تاریمی بۆ میلان و ئاستەنگەکانی ئەم گواستنەوەیە، ئێستا پەیجی فەرمی ئەم رۆژنامەیە لە ئینستاگرام بەهەمان شێوە باسی ئەم بابەتەیان کردووە و بەدواداچوونیان بۆ دۆخەکە کردووە.

بەڵام وەک ئەم رۆژنامەیە بانگەشەی بۆ دەکات، ئەگەر میلانییەکان نەتوانن لەگەڵ مۆراتا گرێبەست بکەن و بە نرخێکی گونجاو لەگەڵ بەڕێوبەرەکانی پۆرتۆ رێک نەکەون، ئەگەری ئەوە هەیە تاریمی لە دووەم پڕدەستکەوت ترین تیپ لەسەرئاستی کیشوەری ئەوروپادا یاری بکات.

گرێبەستەکەی ئەو ئەستێرە ئیرانیە لەگەڵ یانەی پۆرتۆ ئەم وەرزە کۆتایی دێت، دەمێنێتەوە بزانرێت لە کۆتاییدا چارەنووسی چی لێبەسەر دێت.

بە پێی سەرچاوەی رۆژنامەی ئۆجۆگۆ، جگە لە یانی میلان یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەریونایتد، ئیڤەرتۆن و یانەی هیلالی سعودی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button