ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: لوكا رۆمێرۆ پەیوەندی بە میلانەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی لوكا رۆمێرۆ ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی لازیۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە كرد.

هەژماری فەرمی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی لوكا رۆمێرۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی میلاندا هاتووە: گرێبەستمان لەگەڵ لوكا رۆمێرۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی هێڵی ناوەندی لازیۆ واژۆكرد بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2027.

لە بەیاننامەكەی رۆسۆنێریشدا هاتووە: لوكا لە ڤیكتۆریای مەكسیك لە ساڵی 2004 لەدایك بووە و لە ریزەكانی ریال مایۆركاوە دەستی بە یاریكردن كردووە.

لوكا لەگەڵ ئەی سی میلان درێسی ژمارە 18 دەپۆشێت.

لوكا رۆمێرۆ و درێسی ژمارە 18ی ئەی سی میلان

بابەتی زیاتر

Back to top button