ئیتاڵیا

یوڤێنتوس لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان دووردەخرێتەوە؟

یاریگا –

یانەی یۆڤانتۆس چاوەڕێی بڕیاری فەرمی لیژنەی دادپەروەری دارایی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات بۆ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا وەرزی داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا دەکات یان خود نا.

8 رۆژی داهاتوو پڕ دەبێت لە دڵەڕاوکێ بۆ یۆڤانتۆس، لە لاپەڕەی 12ی رۆژنامەی ئەمڕۆی گازێتا دیلۆ سپۆرتدا هاتووە کە بیانکۆنێری لە وەرزی رابردوودا بە هۆی خەرج کردنی برە پارەیەکی زۆری کرێی گواستنەوە و ساختەکردنی سەرمایەی راستەقینە تاوانبار کرا، ئەمەش بووە هۆی کەم کردنەوەی 1o خاڵ لە خولی ئیتاڵیا.

ساڵی رابردوو یانەی یۆڤێنتۆس لەگەڵ یوفا رێککەوتن، کە وایکرد رێککەوتنێک واژۆ بکات و بەشێکی کەم لە سزاەکەی کە 23 ملیۆن یۆرۆ بوو بدات.

یوفا وەرزی رابردوو چاودێری یارییەکانی دەرەوەی یاریگای یۆڤێنتۆسی کرد و لێکۆڵینەوەی فەرمی بۆ یانەکەی دەستپێکرد، پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو سزای زیاتری یۆڤانتۆس بدرێت.

پێدەچێت یۆڤێنتۆس بۆ ماوەی یەک وەرز لە رکابەرییەکانی ئەوروپی قەدەغە بکرێت و هەروەها دەبێت بڕی 23 ملیۆن یۆرۆیەکە بە تەواوی بدات. بڕیارە پێش 14ی تەمموز بڕیارەکە دەربکرێت.

ئەگەر پێش وادەی ئاماژەپێکراو بڕیارەکە دەرنەچێت، ئەوا سزاکە بۆ وەرزی 2024-2025 دوادەخرێت و ئەمەش زیانێکی زیاتری ئابووری بۆ بیانکۆنێری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button