ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میامی، ئێدین هازاردی دەوێت

یاریگا –

یانەی ئینتەر میامی هەوڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئێدین هازاردی بەلجیکی دەدات،

لە کۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید لەگەڵ ئێدین هازارد، گەیشتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەلجیکییەکە، بەر لە وەرزێک لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

سەرەڕای جموجۆڵی زۆری یانەکان لەم مێرکاتۆیە و زیادبوونی بازاڕی سعودییەش، بەڵام ناوبراو تا ئێستا نەیتوانیووە یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میامی وەک یەکەم یانە هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی هازارد، یانەکە لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرە بەلجیکییەکە.

یانە ئەمریکییەکە هەر لەم هاوینە توانی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بۆسکیست واژۆ بکات، لەگەڵ هەریەکە لە یاریزانان جۆردی ئەلبا، سێرجیۆ رامۆس و ئینێستاش لە گفتوگۆدایە.

بەپێی هەمان سەرچاوە هازارد، لە چەند هەفتەیەکی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button