ئیسپانیا

لوکا مۆدریچ ئاردا گولەری وەک جێنشینی خۆی دەستنیشان کرد

یاریگا –

ئاردا گولەر کە لە چەند هەفتەی رابردوودا سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا بوو، لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید خۆی یەکلایی کردەوە و پێشنیاری مەدریدیەکانی قبوڵ کرد.

ئەم یاریزانە لاوە تەمەن 18 ساڵەی تۆپی پێ کە بە دڵنیاییەوە لە فەنەرباچێ نامێنێتەوە، یانە نوێیەکەی خۆی دیاری کرد.

سەرەڕای ئەوەی دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا خۆی بە تایبەت گەشتێکی بۆ تورکیا کرد بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە بکات، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەر بکەن، بەڵام یانەی ریال مەدرید ئامانجێ ئەو یاریزانە بەتوانایە بوو.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاردا گولەر کە ریاڵ مەدریدی هەڵبژارد، گفتوگۆیە تەلەفۆنیەکانی لەگەڵ تۆنی کروس و لۆکا مۆدریچ بووە.

زۆر باس لەوە کراوە کە پەیوەندی تەلەفۆنی ئەم یاریزانە لاوە لەگەڵ لۆکا مۆدریچ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بڕیارەکەی هەبووە.

بەگوتەی ڤولکان دەمیر رۆژنامەنووسی تورک، گرنگترین هۆکار کە بڕیارەکەی ئاردا گولەری لە بارسێلۆنا بۆ ریاڵ مەدرید گۆڕی، پەیوەندییەکانی بوو لەگەڵ لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە گوایە لۆکا مۆدریچ بە ئاردا گولەر دەڵێت: وەرزی داهاتوو تیپەکە جێدەهێڵم، دەمەوێت درێسەکەم بدەم بە تۆ و تۆ بە شایەنی ئەو ژمارەیە دەزانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button