ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ئینیگۆ مارتینێز پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بەرگریکاری پێشوی یانەی ئاتلێتیک بلباو، ئینیگۆ مارتینێز پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا گواستنەوەی بەرگریکاری ئیسپانی و یاریزانی پێشوی یانەی ئاتلێتیک بلباو، ئینیگۆ مارتینێزی راگەیاند.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

گرێبەستەکەی مارتینێز لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت، یاریزانی ناوبراو تا هاوینی ساڵی 2025 یاری بۆ سوور و شین پۆشەکانی ئیسپانیا دەکات.

بارسێلۆنا لە راگەیەنداروێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مارتینێز 400 ملیۆن یۆرۆیە.

ئینیگۆ 13 وەرزە لە لالیگا یاری دەکات، 7 وەرز یاری بۆ ریال سۆسیداد و 6 وەرزیش یاری بۆ ئاتلێتیک بلباو کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button