ئیسپانیا

ڤالڤێردی بێ تاوان دەرچوو

یاریگا

دادگایەک لە شاری مەدرید سکاڵای ئەلێکس باینا یاریزانی یانەی ڤیاڕیاڵ لە دژی فیدی ڤالڤێردی یاریزانی یانەی ریال مەدرید رەتکردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە دادگای ژمارە 48ی شاری مەدرید سکاڵای ئەلێکس باینای لە دژی فیدی ڤاڵڤێردی قبوڵ نەکرد و ڕایگەیاند هۆکاری ئەم بڕیارە نەسەلماندنی بەڵگەکانی خاوەن سکاڵایە.

سکاڵای باینا لە دژی ڤاڵڤێردی بەهۆی ڕووداوێکەوە بوو کە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە ڕوویدا لە دوای یاریی نێوان ڤیاڕیال و ڕیاڵ مەدرید لە پارکینگەکانی یاریگای بێرنابیۆ لە وەرزی ڕابردوودا. ڤاڵڤێردی لە گەراجی بێرنابیۆ چاوەڕێی ئەلێکس باینا کردووە و دوای ئەوەی لەگەڵیدا تووشی شەڕێکی جەستەیی بوو، مستێکی لە دەموچاوی داوە.

دوای ئەو روداوە یاریزانەکەی ڤیاریال سکاڵای تۆمار کرد، بەڵام دواجار دادگا سکاڵاکەی رەتکردەوە، هەرچەندە دەنگۆیەک هەبوو ڤالڤێردی تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button