ئه‌مریکا

بێکهام: من خەوتبووم کە مێسی بڕیاریدا بێتە یانەکەم

یاریگا

دەیڤید بێکهام، خاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا دەڵێت، لەڕێگەی ئەو پەیامە زۆرانەی پێگەیشتووە، زانیویەتی لیۆنێل مێسیم پەیوەندی بە یانەکەی کردووە.

بێکهام کە بەشداریی لە سیمینارێکی تایبەت بە وانەکانی سەرکردایەتی کرد بوو بە ئامادەبووانی گووت

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کە لە خەو هەڵسام بینیم ملیۆنێک نامەم لە مۆبایلەکەمدا هەیە، لە دڵی خۆمدا گوتم، چی ڕوویداوە؟ هیچ کاتێک ئەوەندە پەیامم بۆ نەهاتووە، لەناکاو بیستم کە لیۆ ڕایگەیاندووە دێتە میامی، بێگومان ئەم هەواڵە بۆ من چاوەڕوان نەکراو نەبوو.

ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و خاوەنی یانە ئەمریکیەکە زیاتر لەمبارەوە گووتی

هەمیشە وتوومە ئەگەر دەرفەتێکم هەبوایە باشترین یاریزانەکانی جیهان بهێنمە میامی، ئەوا دەمکرد. من هەمیشە ئەم بەڵێنەم بە هاندەران داوە، بۆیە کاتێک بیستم کە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان  هێشتا گەنجە و هێشتا توانای درەوشاوەیی لە یاریگادا هەیە، دەیەوێت یاری بۆ تیپەکەم بکات، ساتێکی نایاب بوو و زۆر دڵخۆش بووم

مێسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، زۆر هەوڵیدا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هەروەها یانەی هیلالی سعودیەش هەوڵی زۆریدا لیۆ رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا یانەی ئینتەر میامی ئەمریکای هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button