ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامۆس و ئەلبا پەیوەندی بە یانەکەی مێسی دەکەن

یاریگا –

دوای مێسی و بۆسکێتس، ئینتەر میامی هەوڵی گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس و جۆردی ئەلبا دەدات.

سەرۆک و خاوەنەکانی ئینتەر مەیامی تەنیا بە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی رازی نین، لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی چەند ئەستێرەیەکی دیکەی دیاری ئەوروپا.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ رامۆس بووەتە ئامانجی داهاتووی ئینتەر مەیامی، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکرێت.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، ئێستاش یاریزانێکی ئازادە، دەتوانێت پەیوەندی بەهەر یانەیەک بکات کە خۆی بیەوێت.

بەپێی هەمان رۆژنامە، جیا لە رامۆس، یانە ئەمریکییەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ جۆردی ئەلبای کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانەش یەکێکی دیکە بێت لە گرێبەستەکانی یانەکە لەم هاوینەدا.

یانەکە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بۆسکێتس، بە گواستنەوەی رامۆس و ئەلباش جارێکی دیکە چوار ئەستێرەی دیاری پێشووی لالیگا بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.

ئینتەر میامی ئامانجییەتی ئاستی یانەکەی بگەیەنێتە قۆناخێکی باڵا، پڕۆژەی یانەکەش بە راهێنەرایەتی تاتا مارتینۆی ئەرجەنتینی لە دەستپێکدایە، ئەستێرەکانی پێشووی بارسا و ریالیش دەبنە بزوێنەری پرۆژەکەی بێکهام و هاوڕێکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button