ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرواری پەیوەندیکردنی ماونت بە مانچێستەر یونایتد ئاشکراکرا

یاریگا –

ئەمڕۆ دووشەممە مەیسن ماونت، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەیسن ماونت لە مانچێستەر پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دەکرێت، دواتریش گرێبەستێکی پێنج وەرزە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد واژۆ دەکات.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی ماونت لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تا هاوینی 2028 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر و چێڵسی لەسەر نرخی یاریزانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی زیادکراویش.

بڕیارە هەر لەم هەفتەیە سوور پۆشەکانی شاری مانچێستەر، بە فەرمی گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانییەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا رابگەیەنن.

ماونت بە درێسی چێڵسی 195 یاری کردووە، 33 گۆڵی کردووە و 37 گۆڵیشی درووست کردووە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانیشی لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button