ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

10 گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهان

یاریگا –

هاوینی ئەمساڵ یەکێکە لە چالاکترین بازاڕەکانی گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێ دا، هەروەها ئەمڕۆ بەفەرمی ئەو یاریزانانەی گرێبەستییان بەسەرچووە بە یاریزانی یانەکانیان هەژمارناکرێن و ئازادن.  ئەمەش وایکردووە بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر پێکهاتەی یانەکە و بەهای یاریزانەکانیاندا بێت.

بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت، یانەی ئارسناڵ توانیوییەتی ببێتە خاوەن دووهەم گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهان و نرخی سەرجەم یاریزانانی گەیشتووەتە سەروو ١ ملیار یۆرۆ، لە پلەی یەکەمیش مانچێستەر سیتی ساڵانێکە بێ رکابەر لەو پلەدایە.

لە 10 پلەکەی یەکەمدا، شەشییان یانە ئینگلیزیەکانن لە پاڵ دوو یانە لە ئیسپانیا و یانەیەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا..

ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە  بە یۆرۆ

  1. مان سیتی –  1.15 ملیار
  2. ئارسناڵ 1.05 ملیار
  3. چێڵسی 972 ملیۆن
  4. ریاڵ مەدرید 898 ملیۆن
  5. بایەرن 895.3 ملیۆن
  6. بارسێلۆنا 891 ملیۆن
  7. پاریس سان جێرمان 864.95 ملیۆن
  8. لیڤەرپوول 795.3 ملیۆن
  9. مان یونایتد 793.8 ملیۆن
  10. تۆتنهام 605.3 ملیۆن

ئەم ریزبەندییە تا بەرواری 1ی تەمموزی 2023ـە بەپێی داتاکانی ترانسفێرمارکێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button