ئیسپانیاگرنگترین

فێران تۆرێس باس لە داهاتووی خۆی دەكات

یاریگا –

فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە ریزەكانی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ بەردەوام بێت.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە فێران ووتی: من زۆر دڵخۆشم، بە هێز و توانایەكی زۆرەوە خۆم بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئامادە دەكەم، پلانم ئەوەیە لێرە بمێنمەوە و پەیوەندیم لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت.

پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوە دەكرد كە یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانیەكە دەدات و لەو بارەیەوە فێران ووتی: نازانم، مۆبایلەكەم لەسەر دۆخی فڕۆكە( airplane ) ە ونامەكان ناخوێنمەوە، لە 10 مانگی داهاتوو مۆبایلەكەم دەكەمەوە، گرێبەستم هەیە و دەمەوێت بەردەوام بم.

تۆرێس لە درێژەی لێدوانەكانیدا ووتی: من دوورم لە رۆژنامەكان، تەنیا سەرنجم لەسەر ئەوەیە كە هی منە، راهێنانەكان، ئامادەكاری وەرزی نوێ.

بەردەوام بوو ووتی: من یاریزانێکی زۆر باشم، بەڵام بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە تا ئێستا نەمتوانیوە ئەوە بسەلمێنم، دەمەوێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بم و رووبەڕووی ئاستەنگی نوێ ببمەوە.

فێران تۆرێس

یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە یاریزانان میكایل فەی و ئێلكای گوندۆگانی گواستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button