بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

راهێنەرە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بناسە

یاریگا –

لویس کاسترۆ، بە ئۆفەرەکەی نەسری سعودی رازیبووە و لە ماوەی داهاتوودا دەبێتە راهێنەری نوێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

کاسترۆ ئێستا راهێنەری یانەی بۆتۆفۆگۆیە، گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، راهێنەری پێشووی شاختار دۆنێتسک بە ئۆفەرەکەی نەسر رازیبووە و دەیەوێت بەشداری لە پڕۆژەی نوێی تۆپی پێی سعودیە بکات.

لە وەرزی رابردوودا نەسر نەیتوانی نازناوی خولی سعودی بەدەستبهێنێت و پلەی دووەمی لەژێر سەرپەرشتی رودی گارسیا بەدەستهێنا. هەر لە دوای تەواوبوونی وەرزەکە، گارسیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بۆتافۆگۆ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی بەرازیلی دێت و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پێشەوەی گرێمیۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button