ئیسپانیا

عوسمان پەیامێکی گەیاندە کارگێری بارسێلۆنا

یاریگا

عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بە پرۆژەی وەرزشی یانەکەی دڵخۆشە و ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، موسا سیسۆکۆ بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا لەگەڵ کارگێری یانەکەی کۆبووەوە و بەرپرسانی ئەو یانەیەی ئاگادار کردووەتەوە ئەو یاریزانە نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

لە کۆبونەوەکەدا بەرێوەبەری کارەکانی عوسمان بەرپرسانی بلاوگرانای دڵنیا کردووەتەوە ئەوان بڕگەی 50 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان کارا ناکەن و نایانەوێت ئەو یانەیە جێبێڵن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە هەردوولا گفتوگۆی ئەرێنیان هەبووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی عوسمان دێمبلی، کە ئەو یاریزانە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button