ئه‌ڵمانیا

بایرن یاریزان دەفرۆشێت، ئەتلەتیکۆ سوودمەند دەبێت

یاریگا

لوکاس هێرناندێز دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام نەک بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی بەڵکو بەهۆی فرۆشتنی لەلایەن یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا.

لوکاس هێرناندێز نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی، لەم نێوەندەشدا بەشێک لەو پارەیەی دەدرێت بە بایرن میونشن دەخرێتە سەر هەژماری ئەتلەتیکۆ مەدرید.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لوکاس لە تەمەنی 11 ساڵی لە ئەکادیمیای ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستی پێکرد و دواتر بایرن 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی پێشکەشی رۆخێ بلانکۆس کرد. لەو کاتەدا بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا جێگیرکرابوو کە ڕێژەیەک لە فرۆشتنی لەلایەن باڤارییەکانەوە دەدرێتە ئەتلەتیکۆ.

ئێستا پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 48 ملیۆن یۆرۆ بداتە بایرن بۆ ئەم یاریزانە، بەڵام میونشن داوای 50 ملیۆن یۆرۆی کردووە، هەرچەندە جیاوازی نێوان هەردوو یانە کەمە و بەم نزیکانە لوکاس هێرناندێز دەبێتە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم گواستنەوەیە، ئەتلەتیکۆ نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ لە پارەکەی وەردەگرێت. ئەتلەتیکۆ ڕێژەیەکی لە گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی براکەش لە ڕیال مەدریدەوە بۆ میلان وەرگرت، بەجۆرێک ئەم دوو برایە سودێکی زۆریان بۆ یانەکە هەبووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button