ئاسیا

کانتی پارەی سعودیەکانی خەرج کرد

یاریگا

نگۆلۆ کانتی یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعودیە وەک خاوەنی نوێی یانەی ئێکسێلسیۆر ویرتۆنی بەلجیکی هەڵبژێردرا.

ئێکسێلسێر وێرتۆن دەچێتە سەردەمێکی نوێ، چونکە نگۆلۆ کانتی یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعودی وەک خاوەنی نوێی یانە بەلجیکییەکە دەستنیشانکرا و ئەو یانەیەی کڕییەوە و ئێستا خاوەنداریەتی یانەکە دەکات. فالاڤیۆ بێکا خاوەنی پێشووی یانەی وێرتۆن ئەمڕۆ بە فەرمی خاوەندارێتی یانەکەی لە بەرژەوەندی پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2018 لەگەڵ فەرەنسا جێهێشت.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە ئەو دوو لایەنە ئەو دەنگۆیانە بە فەرمی دەکەن کە چەند ڕۆژێکە لە ڕۆژنامە وەرزشییەکان هەن، یانەی ڕۆیاڵ ئێکسێلسیۆر ویرتن بە فەرمی لە دەستی فلاڤیۆ بێکا دەگوازرێتەوە بۆ دەستی نگۆلۆ کانتێ. گواستنەوەی خاوەندارێتی لە یەکەمی تەمموزەوە فەرمی دەبێت.

نگۆلۆ کانتی بە گرێبەستێکی 4 ساڵە چووە یانەی ئیتیحادی سعودیە و بڕیارە مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت. یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە لە زۆربەی یارییەکان بەشداری نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button