ئینگلتەراگرنگترین

گوێدرێژێک بە ناوی هاڤێرتز دەکرێت !

یاریگا –

کای هاڤێرتز، دڵخۆشە بە ناونانی کەرێک بە ناوی هاڤێرتز.

کاڤێرتز بە منداڵی لە شوێنێکی تایبەتی رزگارکردن کەر ”گوێ درێژ” لە شاری ئاخن گەورە بووە. لە مەشقەکانی چێڵسیدا نازناوی کەر بۆ هاڤێرتز بەکاردەهێنن، ئەمەش بە هۆی خۆشەویستییەکی بێ وێنەی هاڤێرتز بۆ ئاژەڵان و بە تایبەت ئاژەڵی ژیر، لە نێویاندا کەر.

کای هاڤێرتز
کای هاڤێرتز و گوێدرێژێک

شوێنێکی تایبەت بەخێوکردنی کەر لە ناوچەی سیدماوس، لە ناوچەی دێڤن، ئینگلتەرا بە ناوی هاڤێرتز کراوە.

هاڤێرتز لەبارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت

لە نزیکەوە چاودێری دروستکردنی شوێنێکی تایبەت بە گوێ درێژم لە دێڤن کرد، بەڵام کاتێک پەیوەندیان پێوە کردم و گوتیان گوێ درێژێک بە ناوی تۆوە دەکەین، زۆر دڵخۆش بووم. گوێ درێژ ئاژەڵی زۆر سەرنجڕاکێشن، زۆر دڵخۆشم ناوی خۆم بە گوێدرێژێکی بچووک بدەم، چونکە دەبێتە هۆکارێک بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گرنگیدانی زیاتر بە گوێدرێژ و ئاژەڵان.

کای هاڤێرتز
کای هاڤێرتز و گوێدرێژێک

ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی چێڵسی بابەتی گەرمی مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانانە و نزیکە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات. هاڤێرتز لە ساڵی 2020 لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و ئێستا نزیکە بە بڕی 65 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button