ئینگلتەرا

ئارسیناڵ نزیکە لە گواستنەوەی ئامانجەکەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید

یاریگا

ئاردا گولەر یاریزانە لاوەکەی هەڵبژاردەی تورکیا و یانەی فەنەرباهچەی ئەم وڵاتە نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا.

هەژمارەی فەرمی تویتەری Footbal Insider بڵاویکردەوە یاریزانە لاوەکەی فەنەرباهچە لەلایەن یانەی نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەری پێشکەشکراوە، بەڵام بەم دواییە ئارسیناڵیش هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە لەندەنیەکە توانیویەتی ئاردا رازی بکات درێسی یانەکەیان لەبەر بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە گەنەرز بکات.

لە ماوەی رۆژانی رابردوو سەرچاوەکانی ئیسپانیا بەردەوام باسیان لە گرنگی پێدانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بە یاریزانەکەی فەنەرباهچە کردووە و بگرە بلاوگرانا دێکۆ راوێژکاری هونەری یانەکەی راسپاردووە گفتوگۆ لەگەڵ باوکی ئاردا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button