ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد پەیوەندی بە رابیۆ وە کردووە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئادریان رابیۆی ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس.

رابیۆ لەم هاوینەدا دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبهێڵێت،  و لە ئێستادا بیانکۆنێری لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەو یاریزانە تاوەکو رازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەتلەتیک دەڵێت یونایتد هاتووەتە سەر هێڵ و جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

هاوینی رابردوو، ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە ٢٨ ساڵەکە زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە شەیتانە سوورەکان بەڵام سەرەنجام سەری نەگرت و لە تورین مایەوە. ئاستە بەرزەکەشی لە ماوەی وەرزی ئەمساڵدا وایکردووە، یانەکەی خۆی هەوڵی هێشتنەوەی بدات و یونایتدیش جارێکیتر گەڕاوەتەوە بەرەی گفتوگۆ لەگەڵیدا.

ئادریان لە وەرزی ئەمساڵدا توانی ٨ گۆڵ تۆماربکات و ٤ی دیکە دروست بکات تەنها لە خولی ئیتاڵیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button