قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… مان سیتی و چێڵسی دوو ئەستێرە دەگوازنەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

مانچێستەر سیتی بڕی 77 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری لایپزیگ کردووە – سکای دۆچلاند

جاکسن مارتینێز، هێرشبەری سێنیگالی و ڤیاڕیال بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی پەیوەندی بە چێڵسی دەکات – ئاتلێتیک

میکێل ئارتێتا لە ئارسیناڵ دڵخۆشە و رەتیکردەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە ناکات – مارکا

هیلال دەیەوێت دێمارای گرای، یاریزانی ئێڤەرتن بگوازێتەوە ریزەکانی – دەیلی مەیڵ

یێری مینا، بەرگریکاری کۆڵۆمبی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە فولهام – سەن

نەسر هیوادارە حەکیم زیاش، ئەستێرەی چێڵسی لە هەفتەی داهاتوو بگوازێتەوە، ئەستێرە مەغریبییەکە دەبێتە چوارەم یاریزانی چێڵسی پەیوەندی بە یانە سعودییەکانەوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری 11 یاریزان دەبێت، بەمەش 100 ملیۆن پاوەند دەخاتە بەر دەستی تێن هاخ بۆ گواستنەوەی یاریزانی دیکە – ESPN

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن سوورە لەسەر گواستنەوەی مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی – گاردیان

لیڤەرپوول و تۆتنهام کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری فۆڵفبسورگ دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاردا گولەر، ئەستێرەی فەنەرباچێ لەلایەن ئارسیناڵ، لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بێنفیکا چاودێری دەکرێت – ریکۆرد

تاتا مارتینۆ کە پێشتر لە بارسێلۆنا و ئەرجەنتین کاری لەگەڵ لیۆنێل مێسیدا کردووە، نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری ئینتەر مەیامی – ئاتلێتیک

فولهام ئۆفەرێکی پێشکەش بە برێندن ئارۆنسن، هێرشبەری ئەمریکی کردووە – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button