ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی بەرواری پێشكەشكردنی مێسی و بۆسكێتس ئاشكرا دەكات

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەرواری پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بۆسكێتس بە هاندەرانی یانەكەی ئاشكرا دەكات.

ئینتەر مەیامی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

هەروەها توانیان سێرجیۆ بۆسكێتسیش بگوازنەوە یانەكەیان لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئینتەر مەیامی دەیەوێت لە بەرواری 16ی مانگی داهاتوو هەردوو یاریزان مێسی و بۆسكێتس پێكەوە پێشكەش بە هاندەران بكات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەر مەیامی هەوڵدەدات گەورەترین سوودی دارایی کۆبکاتەوە لە پێشکەشکردنی هەردوو یاریزانەكەی  پێشووی بارسێلۆنا لە یەک کاتدا.

مۆندۆ پشتڕاستی کردەوە کە یانە ئەمریکییەکە چاوەڕێی رەزامەندی ئەو دووانە دەکات لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئەوەی بە فەرمی پەسەندی بکات دوای کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکان.

مێسی و بۆسكێتس

هەردوو یاریزان لیۆ و بۆسكێتس بۆ ماوەی 13 ساڵ پێكەوە لە بارسێلۆنا یارییان كردووە لە ماوەی ساڵەكانی 2008 تا 2021.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button