ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: یوڤێنتوس رۆیشتنی لیاندرۆ پارێدێس ـی راگەیاند

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رۆیشتنی لیاندرۆ پارێدێسی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی و یاریزانەكە دەگەڕێتەوە پاریس سان جێرمان.

لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا پارێدێس بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس كرد.

یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند: ئاڵنگارییەكەی پارێدێس بە درێسی یوڤێنتوسەوە تەواو بوو، یاریزانەكە دەگەڕێتەوە پاریس سان جێرمان دوای ئەوەی وەرزێك بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆرینۆوە كرد.

لە كۆتاییشدا یانە ئیتاڵییەكە سوپاسی یاریزانە ئەرجەنتینیەكەیان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە داهاتوودا.

خانمە پیرەكە رەتیانكردەوە بڕگەی كڕینەوەی پارێدێس كارا بكەن بە 15 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانەكەیان گەڕاندەوە بۆ پاریس سان جێرمان.

پارێدێس لە گواستنەوەكانی ساڵی 2019 لە ریزەكانی زینیتی رووسیەوە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی پایتەخت لەم هاوینەدا بەسەردەچێت.

یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە 35 یاریدا كرد و بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی پێكهاتەی سەرەكی یانەكە و بەشێوەی یاریزانی یەدەگ بەشداری دەكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button