ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پێشهاتەكان سەبارەت بە داهاتووی كیلیان ئێمباپێ

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكەم هەنگاوی فەرمی ناوە بۆ كڕینی كیلیان ئێمباپێ.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ ریال مەدرید یەكەم ئۆفەری فەرمی ناردووە بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی كیلیان ئێمباپێ.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانە شاهانەكە ئۆفەرێكیان بە بڕی  120 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە پاریس كردووە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئێمباپێ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هەروەها پێگەی PSGcommunity ئاشكرایكرد، پەیوەندی نێوان پاریس سان جێرمان و كیلیان ئێمباپێ كۆتایی هاتووە و ناسڕ خلێفی و فلۆرێنتینۆ پێرێز لەسەر گواستنەوەی رێككەتوون بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ و 50 ملیۆن گۆڕانكاری.

گرێبەستەكەی یاریزانە 24 ساڵانەكە لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و یاریزانەكە دووپاتیكردەوە كە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

هەروەها یانە فەڕەنسیەكە نایەنەوێت یاریزانەكە لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی لە دەست بدەن و دەیانەوێت لەم هاوینەدا بیفرۆشن و لە بەرامبەردا بڕێك پارە بەدەست بهێنن.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید دەیانەوێت ئەستێرە فەڕەنسیەكە بگوازنەوە بۆ شوێنگرتنەوەی كەریم بێنزێما كە ریزەكانی یانەكەی بەرەو ئیتیحادی سعودی جێهێشت.

كیلیان لەگەڵ پاریس بەشداری لە 260 یاریدا كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا لە ماوەی 5 ساڵدا و توانیویەتی 212 گۆڵ بكات و 98 گۆڵیش درووست بكات.

ئەستێرە فەڕەنسیەكە گۆڵكاری مێژووی یانەكەی پایتەختە و لەگەڵ ئەو یانەیە 23 نازناوی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button