ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تورام پاریسی ناوێت و میلان نزیکە

مارکوس تورام  هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت و هەڵبژاردەی فەڕەنسا، پاریس سان جێرمانی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی لێ ئیکویپ کۆتایی بە گفتوگۆکانی پاریس و تورام هاتووە و چیتر یەکێک نیە لە بژاردەکانی ئەو یاریزانە. هاوکات یانەی ئەیسی میلان توانیوییەتی بە تەواوی لەو یاریزانە نزیک ببێتەوە.

سەرەتا هێرشبەرە ٢٥ ساڵەکە، گرێبەستی میلانیشی رەتکردووەتەوە بەڵام دواتر گرێبەستێکی باشترییان خستووەتە بەردەم و مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆی پێدەدەن لەگەڵ ١٠ ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

نزیکترین رکابەری میلان، یانەی لایپزیگی ئەڵمانییە بەڵام چانسی میلان بەهێزترە.

تورام لە کۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت بەسەردەچێت و بێ بەرامبەر روودەکاتە میلان یاخود یانەی داهاتووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button