ئه‌مریکاگرنگترین

گاریس بەیڵ باس لە پەیوەندیكردنی مێسی بە ئینتەر مەیامیەوە دەكات

یاریگا –

گاڕیس بەیڵ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وێڵز و لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی باس لە پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە ریزەكانی  ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە دەكات.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لیۆنێل مێسی بڕیاریدا ئەوروپا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریزەكانی ئینتەر مەیامیەوە بكات.

گاریس بەیڵ لە پێش یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پەیوەندی بە لۆس ئەنجلسەوە كرد بۆ ئامادەكاریەكانی مۆندیال و دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی جامی جیهانی وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند.

گاریس بەیڵ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی:

لە ئەمریكا دۆڕاندن بەشێوەیەكی باش قبوڵ دەكەن و هیچ سزایەكیش نیە.

یاریزانەكەی پێشووتری ریال مەدرید ووتیشی:

لە ئەمریکا کاتێك یارییەك دەدۆڕێنیت لەسەر کورسی یەدەگ دانانرێت، هەر کە یارییەکە تەواو بوو بیر لە یاری داهاتوو دەکەیتەوە، ئەوان باشتر دۆڕاندن قبوڵ دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن بۆ هەموو بردنەوەیەك وەك ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ براوە بوو بن، بەڕاستی چێژم لێ وەرگرت.

لە كۆتایشدا ووتی:

بێگومان ئەمریكا بێدەنگترە، كاتێك لەگەڵ ریال مەدرید دەدۆڕام وا دیار بوو كە كۆتایی جیهانە و دەبێت لە خاچ بدرێیت، دەگەڕامەوە ماڵەوە و هیچ دڵخۆش نەبووم.

پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە ریزەكانی مەیامیەوە نابێتە فەرمی تا بەرواری 5-7 كە ئەوەش بەرواری كردنەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە لە ئەمریكا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button