ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال ئەلڤارۆ مۆراتای دەوێت

یاریگا

یانەی هیلالی سعودی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید دەستپێكرد بەمەبەستی گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەكەی.

ئیدارەی هیلالی سعودی دەیانەوێت چەندین گرێبەست واژۆ بكەن بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكان بكەن لە وەرزی داهاتوودا.

هیلال هیوادارە بتوانێت واژۆی مۆراتا بەدەست بهێنێت لە دوای گواستنەوەی هەریەك لە رۆبن نێڤێش و كالیدۆ كۆلیبالی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل هیلال گفتوگۆكانی دەستپێكردووە لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید و بڕی 24 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە رۆخی بلانكۆس كردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هیلال موچەی ساڵانەی 47 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە هێرشبەرە ئیسپانیەكە كردووە.

وەرزی رابردوو مۆراتا لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید 45 یاری ئەنجامدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانی 15 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button