ئینگلتەرا

گواستنەوەی کۆڤاسیچ بۆ مانچێستەر سیتی کۆتایی هاتووە

یاریگا

ماتیۆ کۆڤاسیچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هاوینە پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی بووە و ئەو یاریزانە بە تەواوەتی لە پەیوەندی کردن بە ستیزن نزیکبووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەموو وردەکارییەکانی گرێبەستەکە کۆتایی هاتووە و چاوەڕێ دەکرێت ناوەڕاستکارە کرواتیەکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو لە لەندەنەوە گەشت بۆ مانچێستەر بکات.

رۆمانۆ باسی لە وردەکانی گرێبەستەکەش کردووە و کۆڤاسیچ بەرامبەر 25 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پرێمەرلیگ دەکات، لەگەڵ بڕگەی 5 ملیۆنی زیاد کراوەکان کە بە گشتی تێچووی گرێبەستەکە دەگەیێنتە 30 ملیۆن پاوەند.

سەرچاوەکان لە بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا ناوەراستکارە کڕواتیەکەی چێڵسی وەکو شوێنگرەوەی ئیلکای گۆندوگان دەوێت، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە ئەڵمانیە بڕیاریداوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button