ئه‌مریکا

راهێنەری پێشووی لیونێل ميسی بژاردەی سەرەکی ئینتەر میامیە

یاریگا –

بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاتا مارتینۆ دەبێتە راهێنەری یانەی ئینتەر میامی بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپە نوێکەی لیۆنێل مێسی بگرێتە ئەستۆ.

دوو هەفتە لەمەوبەر بوو لیۆنێل مێسی پشتڕاستی کردەوە کە وەرزی داهاتوو لە ئینتەر میامی یاری دەکات و بەم بڕیارە زۆر کەسی تووشی شۆک کرد. بەم شێوەیە مێسی هاوشێوەی رۆناڵدۆ تۆپی پێی ئەوروپای بەجێهێشت، ساڵانی کۆتایی لە میامی یاری دەکات. دەگوترێت بەم زووانە سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلباش پەیوەندی بەوەوە دەکەن. بارودۆخی ئینتەرمیامی لە خولی ئەمریکی بە هیچ شێوەیەک باش نییە و ئەم تیپە لە خوارەوەی ریزبەندی خولەکەدایە، بەڵام پلانی تایبەتی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو.

بەپێی راپۆرتی پێگەی گۆڵ، جیراردۆ مارتینۆ لە وەرزی داهاتوو راهێنەری ئینتەرمیامی دەبێت. ئەو کە بە تاتا ناسراوە، لە وەرزی 2013-2014 راهێنەری بارسێلۆنا بووە، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ ئەم تیپە سەرکەوتوو بێت. هەروەها مارتینۆ بۆ ماوەیەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو، مێسی لە ژێر دەستی ئەودا لە هەردوو تیپەکەدا یاری کردووە.

دەگوترێت ئەگەر ڤیزەی کارکردنی مارتینۆ درووست بکرێت، ئەوا لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە لەگەڵ ئینتەر میامی مەشقەکانی دەست پێدەکات. مارتینۆ لە مۆندیالی 2022 راهێنەری مەکسیک بوو، بەڵام لەگەڵ ئەم تیپەشدا نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان سەربکەوێت و گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button