یاریگا

ئینزاگی: ئالێگری کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی من هێنا

پیپۆ ئینزاگی ئەستێرەی مێژوویی ئەیسی میلان باسی  کاریگەری ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەکات لەسەر بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن.

پیپۆ کتێبێکی تایبەت بە ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی کێشەکانی دەکات لەگەڵ ئالێگری راهێنەری ئەوکات و  نوسیوییەتی

ئەوە ئالێگری بوو کە کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی من هێنا. لە راستیدا من لەگەڵ میلان رێککەوتبووم لە بەهاری ٢٠١٢دا تاوەکو گرێبەستەکەم بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکەمەوە، تاوەکو ژووری خۆگۆڕین بە یەکگرتوویی بهێڵمەوە بەهۆی ئەوەی لە ماوەیەکی کەم هەریەک لە ماڵدینی، پیرلۆ، نێستا، گاتوسۆ و سیدۆرفی رۆیشتبوون. گالیانی دڵخۆش بوو بەم چارەسەر بەهۆی رۆیشتنی ئەو کەسایەتییە گەورانە کە بۆشاییەکی زۆریان دروست کردبوو. بەڵام ئالێگری رەتیکردەوە و داوای لە بەڕێوبەران کرد گرێبەستەکەم بۆ تازە نەکەنەوە، ئەمە منی تێکشکاند.

ئینزاگی دوای لەدەستدانی میلان راستەوخۆ وازی لە یاریکردن هێنا و لەهەمان ساڵدا بووە راهێنەری تیمی لاوانی میلان، ئێستاش راهێنەری رێجینای وڵاتەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button