خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە رووبەڕووی یانەیەکی ئیسپانی دەبێتەوە

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی پێش دەست پێکردنەوەی خۆلی رۆشەنی سعودی لە یارییەکی دۆستانە لە وڵاتی پورتوگال لەگەڵ یانەی سێلتاڤیگۆی ئیسپانی رووبەڕوی یەک دەبنەوە.

یانەی نەسر دوای دوورخستنەوەی رودی گارسیا وەرزەکەی لەگەڵ راهێنەری کاتی دینکۆ جێلیسیچ کۆتایی پێهێنا، لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە بۆ هێنانی راهێنەری نوێ، بەڵام بەرپرسانی یانەکە ئامادەکاری بۆ یاری دۆستانە دەکەن.

کارلۆس مۆرینیۆ، سەرۆکی یانەی سێلتاڤیگۆ رایگەیاند، تیپەکەی بۆ کەمپی مەشق و راهێنانی پێش وەرزە دەچێتە شاری ئەلگارڤی پورتوگال و لە 16 تاوەکوو 22ی تەمموز لەم کەمپەدا دەمێننەوە.

سەرۆکی یانەی سێلتاڤیگۆ هەروەها رایگەیاند کە تیپەکە لە17ی تەمموز لە کەمپی مەشقەکانیان لە پورتوگال یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یانەی نەسری سعودی ئەنجام دەدەن و لە 22ی تەمموزیش رووبەڕووی یانەی بێنفیکا دەبنەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە سێلتاڤیگۆ دوای دوورخستنەوەی کارلۆس کارڤالیال تاوەکوو ئێستا بێ راهێنەرە، لەلایەکی دیکەشەوە یانەی نەسر تا ئێستا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ هیچ کام لە بژاردەکانی راهینەرایەتی بۆ وەرزی داهاتوو.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید لەو یارییە دۆستانەدا لە یاریگا ئامادە دەبێت، لە ماوەی یاریکردنیشی لە لالیگا چەندین جار گۆڵی لە سێلتاڤیگۆی ئیسپانی کردوە و ئێستا بە درێسی زەردی نەسر رووبەڕووی رکابەری پێشووی دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button