ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا بە توڕەیی کەمپی مەشقەکانی بەلجیکای جێهێشتووە

یاریگا-تیباوت کۆرتوا بووەتە کێشەی لەگەڵ راهێنەر و کەمپی مەشقەکانی وڵاتەکەی جێهێشتووە.

بەگوێرەی نیوسبلاد سپۆرتی بەلجیکی، کۆرتا ئەو هۆتێلەی جێهێشتووە کە شاندی هەڵبژاردەکەی لێیە و بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆنیا ناکات چونکە راهێنەر دۆمێنیکۆ تێدێسکۆ، شارەی کاپتنی داوە بە لوکاکو لەبری ئەو.

بەگووتەی سەرچاوەکە، دوای یارییەکەی بەرامبەر نەمسا، کۆرتوا نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە ژووری خۆگۆڕین کە بۆچی شارەی کاپتنی دراوە بە لوکاکو و نەدراوە بەو لە کاتێکدایە کێڤن دی بروینی کاپتنی یانەکەم پێکانی هەیە. ئەمەش وایکردووە رۆژی دواتر نەگەڕێتەوە مەشقەکان.

نیوسبلاد دەڵێت، بەلجیکا بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە گووایە کۆرتوا پێکانی هەیە بەڵام ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە.

لوکاکو لە ٢٠١٠ ـەوە یاری بۆ وڵاتەکەی دەکات و ١٠٧ یاری ئەنجامداوە، هەرچی کۆرتوایە لە ٢٠١١ ـەوە یەکەم یاری ئەنجامداوە و ١٠٢ جار پارێزگاری لە گۆڵی وڵاتەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button