ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی دیکە بەرەو خولی سعودیە

یاریگا

ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی سەنیگالی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئیدوارد مێندی لەگەڵ یانەی ئەهلی سعودی لەسەر مەرجە کەسییەکان ڕێککەوتووە و گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2026 واژۆ دەکات و بەم زووانە پەیوەندی بە خولی سعودیە دەکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە دانوستانەکان لە قۆناغەکانی کۆتاییدان بۆ ئەوەی گۆڵپارێزی سەنیگالی لە چێڵسیەوە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات.

مێندی لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد و سەرەتا وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری یارییەکانی کرد، بەڵام دواتر بەهۆی دابەزینی ئاستی پشتگوێ خرا و بووە گۆڵپارێزی یەدەک، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button