قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی یاریگا.. ریال مەدرید دەرگای داخست و بارسێلۆنا خەریکی پەلکێشکردنی ئەستێرەکانە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

فلۆرێنتینۆ پێرێز دووپاتیدەکاتەوە، خوسێلو دوا گرێبەستی ئەم هاوینەیان دەبێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

هیلال بڕی 600 ملیۆن یۆرۆی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەش بە لوکا مۆدریچ کردووە، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە – دی مارزیۆ

کیلیان ئێمباپێ مانەوەی خۆی لە پاریس سانجێرمان دووپاتکردەوە – تێلێ فووت

لویس ئێنریکێ دەبێتە راهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمان – لیکیپ

بارسێلۆنا جێگرەوەی شکستهێنانی گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان و بێرناردۆ سیلڤای دەستنیشان کردووە، ئەویش جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی ڤیاڕیالە – 90min

بارسێلۆنا لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ڤیتۆر رۆکێ، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ رێککەوت – سپۆرت

سێرجیۆ بوسکێتس، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ئینتەر مەیامی – موندو دیپۆرتیڤۆ

ئانسو فاتی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێەوە و تەواو خۆی بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا ماندوو دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

بایرن میونش لە گواستنەوەی کایڵ واڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی نزیکە – سکای دۆچلاند

ئارسیناڵ بیر لە زیادکردنی ئۆفەرەکەی کای هاڤێرتز دەکاتەوە – گاردیان

چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مۆسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن زیاد کردووە، دوای رەتکردنەوەی یەکەم ئۆفەر کە بڕەکەی 60 ملیۆن پاوەند بوو – دەیلی مەیڵ

ئاکسێل دیساسی، بەرگریکاری مۆناکۆ ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتدە، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی کیم مین جای، بەرگریکاری ناپۆلی لە بایرن میونشن – فابریزیۆ رۆمانۆ

تاوەکو ئێستا چێڵسی گرنگی بە ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی داوە، هەرچەندە لە گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری ڤیاڕیال نزیکبووەتەوە – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button