ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زیاش نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی نەسڕ

یاریگا

حەکیم زیاش هێرشبەری مەغریبی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیاوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی نەسڕ ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلوز دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە هەفتەی داهاتوو کۆتا قسەی خۆی بکات.

ئامانجی یانە سعودیەکە لە گواستنەوەی زیاش ئەوەیە بتوانێت زیاتر هاوکاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات و هێلی پێشەوەشیان بەهێزتر بکەن.

زیاش لەوەتەی ساڵی 2020 لە یانەی چێڵسییە و 107 یاری بۆ ئەم یانە لەندەنییە ئەنجامداوە. ئەگەر گواستنەوەی بۆ سعودیە سەربگرێت، دوای نگۆلۆ کانتێ دەبێتە دووەم یاریزانی چێڵسی کە بڕیارە لە خولی سعودیە یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button