ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان: ئەشێ تا دووشەممە گواستنەوەکان بۆمبێک یان دوو بۆمبی تیابێت!

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە لێدوانێک هیوای لە دڵی هاندەرانی مێرەنگییدا چاند سەبارەت ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان و ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە.

لێدوانەکانی زیدان کە لە میانی پرێسکۆنفرانسی پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی ڤیاڕیاڵ بوو، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی داخۆ تا کۆتا خولەک یانەکەی گرێبەستێک بە ئەنجام دەگەیەنێت، زیدان گوتی: “ئەشێ تا دووشەممە هەر شتێک ڕوو بدات. بۆمبێک یاخود دوو بۆمب. بەڵام لە ئێستادا گرنگترین شت یارییەکەی سبەینێیە.”

پۆڵ پۆگبا کە وەک دەنگۆ وا بوو خواستی زۆری زیزۆی لەسەربێت، وا دیارە گەشتۆتە بنبەست و لە مانچستەر دەمێنێتەوە. بۆیە ڕای زیدان لەسەر پێکهاتەکەی ئێستای وابوو: “لە کۆتاییدا هەر ئەوە پێکهاتەکەیە کە هەیمە. من شانازیی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم و پێموایە  بۆ من ئەوام باشترینن. هیچ گازندەیەکم لێیان نییە و هەر ڕاهێنەرێکیتریشبێت حەز دەکات سەرپەرشتیان بکات.”

ڕیال یاریی هەفتەی یەکەم بردەوە و یاریی هەفتەی دووەم بەرامبەر ڤالادۆلید یەکسان بوونی هێنا. سبەینێ کاتژمێر 10ی شەو دەبێتە میوانی ڤیاڕیاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button