بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

یاریزانە بە خۆڕاییەکانی مێرکاتۆی هاوینە

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ یەکێک لە گەرمترین بازاڕەکانی گواستنەوەی تۆپی پێ بێت لە ساڵانی رابردوودا، ئەمەش بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئەستێرەکانەوە کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەكانیان تەواو دەبێت، هەروەها رێگەیان پێدەدرێت بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بە خۆڕایی پەیوەندی بەو یانەیەوە بكەن كە دەیانەوێت.

لەنێوان ئەو ئەستێرانەی کە گرێبەستەکانیان لەم هاوینەدا کۆتایی دێت، باس لە دیارترین 10 یاریزان دەكەین، کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بە خۆڕایی بەردەستن، كە زیادکردنێکی بەهێز دەبن بۆ هەر یانەیەک کە بڕیاری گرێبەستکردن لەگەڵیان بدات.

1-  ئیلکای گوندۆگان (32 ساڵ)

یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی مانچێستەر سیتی و كاپتنی یەكەمی تیمەكەی پێپ گواردیۆلا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە خۆڕایی بەردەستە، لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەكەی.

ئێلكای گوندۆگان

2- رۆبێرتۆ فێرمینیۆ (31 ساڵ)

گۆڵكارەكەی لیڤەرپوول لە گواستنەوەكانی هاوینەدا رێدز جێدەهێڵیت و پێشبینی دەكرێت وێستگەی داهاتووی لە ئیتاڵیا یان سعودیە بێت.

رۆبێرتۆ فێرمینیۆ

3- داڤید دی خیا (32 ساڵ)

گۆڵپارێزەكەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی ئەو ئاستەی لەم دواییانەدا پێشكەشیكرد پێشبینی دەكرێت شەیتانە سوورەكان گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە و بە خۆڕایی ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

داڤید دی خیا

4- ئێدین هازارد ( 32 ساڵ )

ئەستێرە بەلجیكیەكە لە دوای جێهێشتنی ریال مەدرید لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورسە.

ئێدین هازارد

5- میلان سكرینار ( 28 ساڵ )

زۆرترین ئامانجی هێڵی بەرگری یانە بەهێزەكانی ئەوروپا، ئینتەرمیلان دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ لەگەڵیدا واژۆ بکات، و لەم هاوینەدا بەخۆڕایی لەدەستی نەدات.

میلان سكرینار

6- دی ماریا (35 ساڵ)

یەکێک لە ئەفسانەی نەوەی ئێستای ئەرجەنتین، کۆتایی بە قۆناغە سەرکەوتووەکانی لەگەڵ یوڤێنتوس هێنا، و بەدوای تاقیكردنەوەیەكی نوێدا دەگەڕێت، کە رەنگە تاڕادەیەکی زۆر لە دەرەوەی ئەوروپا بێت.

دی ماریا

7- سێرجیۆ رامۆس ( 37 ساڵ)

بەرگریكارە ئیسپانیەكە لە دوای جێهێشتنی پاریس سان جێرمان پێشبینی دەكرێت روو لە سعودییە بكات.

سێرجیۆ رامۆس

8- ئەلێكسیس سانچێز (34 سال)

یەکێک لە هێرشبەرە دیارەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، پێدەچێت، دوای ئەوەی وەرزێکی باشی لە مارسیلیا بەسەربرد لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بەردەستە.

ئەلێكسیس سانچێز

9- ئەدریان رابیۆ ( 28 ساڵ)

لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس بەسەردەچێت و ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە یەكێك دەبێت لە ئامانجە دیارەكانی یانەكانی ئەوروپا.

ئەدریان رابیۆ

10- وێلفرید زاها (30 ساڵ )

لە دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ كریستال پاڵاس زاها بەدوای گرێبەستێكی دارایی باشدا دەگەڕێت، كە پێشبینی دەكرێت لە سعودییە بێت.

وێلفرید زاها

بابەتی زیاتر

Back to top button