قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… بارسا و ریال ململانێ لەسەر کانسێلۆ دەکەن و جێگرەوەی کەین دیاری کراوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

یاریگا –

جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات نەک بارسێلۆنا – 90min

ئەگەر هەوڵەکانی ریال مەدرید لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و هاری کەین شکستیان هێنا، پەنا بۆ رۆبێرتۆ فیرمینۆ دەبات – دیفێنسا سێنتڕاڵ

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری فرانک کیسیێ ببێت، پلانەکەی گۆڕینەوەیەتی لەگەڵ مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، ئەستێرەی ئینتەر میلان – سپۆرت

ئیدێن هازارد دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی دایک و لەگەڵ کیلیانی برای یاری بۆ یانەی مۆڵێنبیکی بەلجیکی بکات – ساشا تاڤۆلێری

خۆردی ئالبا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئینتەر مەیامی. ئالبا ئۆفەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەر میلان و چەند یانەیەکی سعودی رەتکردووەتەوە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

ریاز مەحرز، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چەندین یانەی سعودییەوە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

هیلال گەیشتووتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری سێنیگالی و چێڵسی – ئەکرەم کۆنور

مانچێستەر یونایتد بڕی 45 ملیۆن پاوەند بۆ جۆردان پیکفۆرد، گۆڵپارێزی ئێڤەرتن ئامادە دەکات – ستار سەندەی

چێڵسی داوای لە ئینتەر میلان کردووە، نیکۆلۆ بارێلا بخاتە نێو گرێبەستی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

نیوکاسڵ چووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری چێڵسی – سەندەی میرەر

چێڵسی ئامادەیە کۆنۆر گالاگەر تێهەڵکێشی گرێبەستی مۆسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن بکات – ئۆبزێرڤەر

لیڤەرپوول و چێڵسی داوای زانیارییان لە گابری ڤیێگا، یاریسازی سێلتاڤیگۆ کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ و حەکیم زیاش و ئێدوارد مێندی ببێت، ئامادەیە لەگەڵ یانەکانی سعودیە گفتوگۆ بکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان قسەی لەگەڵ میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ کردووە، تاوەکو ئەرکی راهێنەرایەتی یانە پاریسییەکە وەربگرێت، دوای لەبارچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جولیان ناگلیسمان – RMC

دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ تۆتنهام – فابریزیۆ رۆمانۆ

لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی راین گراڤنبێرخ، یاریزانی هۆڵەندی و بایرن میونشن نەبووە – بیڵد

ریال بێتیس دەیەوێت گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئایۆزێ پێرێز، ئەستێرەی لێستەر سیتی واژۆ بکات، ئەمەش دوای مانەوەی بۆ شەش مانگ بە شێوەی خواستن لە یانە ئەندەلوسییەکە – ئاس

سەرۆکی بایرن میونشن زۆر لە لێدوانە ئاشکراکانی بارسێلۆنا لەبارەی جۆشوا کیمیچ نیگەرانە – سکای دۆچلاند

بابەتی زیاتر

Back to top button